ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا و لە رکابەرییەکانی گروپی یەکەم، یانەی ریاڵ مەدرید گۆڵبارانی یانەی گالاتە سەرای کردو پاریس سانجێرمان بە تاکە گۆڵێک لە کلۆپ بروجی  بردەوە.

لە یاریگای سانتیاگۆ بێڕنابیۆ یانەی ریاڵ مەدرید میوانداری یانەی گالاتە سەرای تورکی کردو لە ئەنجامدا توانی یاریەکەی  ٦-٠ لێ بباتەوەو دووەم یاری لەسەر یەک دژی ئەم یانەیە بردنەوە بەدەست بهێنێت.

شەش گۆڵەکەی ریاڵ مەدرید یاریزانان" رۆدریگۆ  سێ گۆڵ و  بنزیمە دوو گۆڵ و گۆڵەکەی تر رامۆس تۆماری کرد.

ریاڵ مەدرید ٧ خاڵی هەیەو دووەمی گروپەکەیەتی.

لە دووەم یاری ئەم گروپە یانەی پاریس سانجێرمان میوانداری یانەی کلۆب بروجی بەلجیکی کردو لە ئەنجامدا توانی یاریەکەی ١-٠ لێ بباتەوە.

کە تاکە گۆڵی یاریەکە ماورۆ ئیکاردی تۆماری کردو بەم ئەنجامە پاریس سانجێرمان گەیشتە قۆناغی شانزە.

ریزبەندی گروپەکە ببینن:

1-پاریس سانجێرمان ١٢ خاڵ

2-ریاڵ مەدرید ٧ خاڵ

3-کلۆب بروج ٢ خاڵ

4-گالاتەرای ١ خاڵ