ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لیۆنێل سكالۆنی، راهێنەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین دوای بردنەوەی تیپەكەی لە هەڵبژاردەی بەرازیل، قسەی بۆ رۆژنامەڤانان كرد و گوتی "بەرازیل هەموو جارێ ناباتەوە".

یاری سۆپەر كلاسیكۆی دۆستانەی نێوان بەرازیل و ئەرجەنتین لە سعودیە ئەنجام درا و تانگۆ بە تاكە گۆڵی لیۆنێل مێسی لە سامبای بردەوە.

سكالۆنی لەدوای یارییەكە بە رۆژنامەڤانانی گوت "لە ژووری جلگۆڕیندا زۆر گریام، چونكە پێموایە لە كۆپا ئەمریكادا ئێمە شایەنی زیاتر بووین، قسەكردن لەسەر رابردوو هیچ سوودێكی نییە، بەڵام زۆر نیگەران بووم، چونكە یارییەكەی كۆپا ئەمریكا زۆر بەم یارییە دەچوو لە رووی هەلی گۆڵكردنەوە نەك لە رووی شێوازی یاریكردنەوە، ئەوكات هەستمان بەوەكرد كە ئێمە دەتوانین جامەكە ببەینەوە.