ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

عەبدولخالق مەسعود، سەرۆكی یەكێتیی تۆپی پێی عێراق و جێگری دووەمی سەرۆكی یەكێتیی تۆپی عەرەبی دەستلەكاركێشانەوەی خۆی لە پۆستی جێگری دووەمی یەكێتیی تۆپی پێی عەرەبی راگەیاند، ئەمەش وەك ناڕەزایەتییەك لە دژی گواستنەوەی یارییەكەی شورتەی عێراقی و نوازیبۆی مۆریتانی بۆ دەرەوەی عێراق.

لەو نامەیەی كە بۆ یەكێتیی تۆپی پێی عەرەبی ناردووەدا، مەسعود باسی لەوەكردووە كە دوای ئەوەی چەند جارێك هەوڵیداوە پەیوەندی بە بەرپرسانی یەكێتییەكەوە بكات سەبارەت بە یارییەكەی شورتەی عێراقی و نوازیبۆی مۆریتانی كە بڕیاربوو لە چوارچێوەی یارییەكانی پاڵەوانێتیی زایدی شەشەم لە شاری هەولێر بكرێت، بەڵام ئەوان سووربوون لەسەر ئەوەی كە یارییەكە بۆ دەرەوەی عێراق بگوازرێتەوە، ئەمەش بەهۆی ئەو بارودۆخەوە كە ئێستا عێراقی تێكەوتووە.