ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 لەچوارچێوەی یارییەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا و لە گەڕی كۆتایی قۆناغی كۆمەڵەكاندا و لە كۆمەڵەی پێنجەمدا هەردو یانەی لێڤەرپوڵ و ناپۆلی سەركەوتنیان بەدەستهێنا و خۆیان گەیاندە قۆناغی دوەمی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

یانەی لێڤەرپوڵ بوە میوانی یانەی ریدبۆڵ ساڵزبۆرگی نەمسای و نیوەی یەكەمی یارییەكەیان بە بێ گۆڵ كۆتایهات، بەڵام لە نیوەی دوەمی یارییەكەدا یاریزانانی یانەی لێڤەرپوڵ بە تەواوی كۆنتڕۆڵی یارییەكەیان كرد و دو گۆڵیان لە رێگەی كایتا و محمد سەڵاحەوە تۆمار كرد لە خولەكەكانی 57 و 58ی یارییەكەدا و یارییەكەشیان بە دو گۆڵی بێ وەڵام بردەوە.

لە هەمان كۆمەڵە و لە یارییەكی دیكەدا یانەی ناپۆلی میوانداری یانەی جینیكی كرد، لە نیوەی یەكەمی یارییەكەدا یاریزانانی یانەی خاوەن یاریگە سێ گۆڵیان تۆمار كرد و هەرسێ گۆڵەكەش میلیك تۆماری كرد لە خولەكەكانی (3، 26 و 38)، لە نیوەی دوەم و لە خولەكی 75ی یارییەكەشدا مارتینێز گۆڵی چوارەمی بۆ ناپۆلی تۆماركرد و یارییەكەیان بە چوار گۆڵی بێ وەڵام بردەوە.