ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لە گەڕی كۆتایی قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا شەوی رابردو لە یارییەكانی كۆمەڵەی هەردو یانەی بەرشەلۆنە و بڕوسیا دۆرتمۆند سەركەوتنیان بۆ قۆناغی دوەمی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بەدەستهێنا و یانەی ئینتەرمیلانیش ماڵئاوای لە پاڵەوانێتییەكە كرد.

یانەی ئینتەر میلان لە نێو یاریگە و هاندەرانی خۆی میوانداری یانەی بەرشەلۆنەی كرد و یارییەكەشی پێ دۆڕان بە ئەنجامی 2-1 گۆڵ، هەرچەندە یانەی بەرشەلۆنە لەم یارییەدا بە یاریزانە یەدەگەكانییەوە بەشداریكرد، سەرەتا یانەی میوان لە رێگەی كارلیس پیرێزەوە گۆڵی پێشكەوتنیان تۆماركرد، بەڵام پێش كۆتایهاتنی نیوەی یەكەم رۆمێلۆ لۆكاكۆ گۆڵی بەرامبەری بۆ یانەی ئینتەر میلان تۆماركردەوە، لە نیوەی دوەمی یارییەكەدا یاریزانانی یانەی ئینتەر میلان لە هەوڵەكانیان بەردەوام بون لە پێناو تۆماركردنی گۆڵی پێشكەوتن، بەڵام سەركەوتو نەبون تا لە خولەكی 86 ئانسۆ فاتی گۆڵی دوەمی بۆ یانەی بەرشەلۆنە تۆماركرد و بە تەواوی یاریزانان و هاندەرانی یانەی ئینتەر میلانی بێهیواكرد.

لە هەمان كۆمەڵەو لە یارییەكی دیكەدا یانەی بڕوسیا دۆرتمۆند لە نێو یاریگە و هاندەرانی خۆی بەرامبەر یانەی سلاڤیا براگی چیكی یاریی كرد و یارییەكەشی بە ئەنجامی دو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لێبردەوە.