ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ڕاهێنەرى یانه‌ى بەرشەلۆنەى ئیسپانى ده‌ستكه‌وته‌كانى یانه‌كه‌ى له‌ ساڵى 2019 به‌گرنگ وه‌سف ده‌كات و ده‌شڵێت، ساڵى 2020 ساڵێ بردنه‌وه‌ى نازناوه‌كان ده‌بێت.

 ئەرنستۆ ڤاڵڤێردى ڕاهێنەرى یانه‌ى بەرشەلۆنەى ئیسپانى لە لێدوانێکدا كه‌ له‌ سایتى فەرمى یانەکەیدا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ڕایگه‌یاند، ئامانجه‌كانمان له‌ ساڵى 2019 به‌ده‌ستهاتن و هیوادارم هه‌ست به‌گرنگى ده‌ستكه‌وته‌كانى ئه‌وساڵه‌ و سه‌ركه‌وتنه‌كان بكه‌ین.

 ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، كه‌ لە ساڵى ٢٠١٩دا، ئێمە لالیگامان بەدەستهێنا و هاوكات چه‌ند شكستێكیشمان هه‌بون.

 ڕاهێنه‌رى یانه‌ كه‌ته‌لۆنیه‌كه‌ وتیشى، ئامانجمان بۆ ساڵى 2020 بردنه‌وه‌ى سه‌رجه‌م نازناوه‌كانه‌ له‌ ئیسپانیا و ئه‌وروپا.