ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 رۆژنامەکانی ئیسپانیای نزیک لە یانەی بەرشەلۆنە، ئاشکرایان کردووە ، کارەکانی گواستنەوەی نەیمار بۆ یانە کەتەلۆنیەکە لە یانەی بەرشەلۆنە دەستپێکردووەو خودی یاریزانەکەش دەیەوێت بەشێوەیەکی یاسایی بگەڕێتەوە یانەکەی پێشووی.

رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، نەیمار ئامادەکارییەکانی کارەکانی بە شێوەیەکی یاسایی لە پێناو قەربووکردنەوەی یانەی پاریس سانجێڕمان و گەڕانەوە بۆ بەرشەلۆنە لە هاوینی داهاتوو دەستپێکردووە.

بە پێی یاسایەکی فیفا نەیمار دەتوانێت لە هاوینی داهاتوو بە بڕی ١٨٠ ملیۆن یۆرۆ بگەڕێتەوە بۆ یانەی بەرشەلۆنە.

ئەمە لە کاتێکدایە نەیمار لە نوێترین لێدوانیدا دەڵێت" من هێشتا دوو ساڵ لە گرێبەستەکەم ماوەو یانەکەم بە شێوەیەکی باش دەچێتە پێشەوە دەبێت تەرکیز بخەینە سەر ئەم وەرزەو  زۆرترین نازناو ببەینەوەو بردنەوەی خولی یانە پاڵەوانەکانیش لە پێشینەی ئێمەیە.