ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لەسەر دەنگۆی رۆیشتنی بەیل بۆ تۆتنهام، جۆناسان بارنێت بەڕێوەبەری کارەکانی گاریس بەیل هاتە دەن. جۆناسان بارنێت تەئکیدی کردەوە کە بەیل لە ریاڵ مەدرید دڵخۆشەو ئامانجی ئەوەیە تا کۆتایی گرێبەستەکەی بمێنێتەوە. وتیشی: پارە هەموو شتێک نییە، بەیل خێزان و منداڵەکەی لە مەدرید گەورە بون و ئامانجیان ئەوەیە تا کۆتایی گرێبەستەکەی کە ساڵی 2022ە لە ریاڵ بمێنێتەوە. رەتیشیکردەوە کە پیرێزی سەرۆکی ریاڵ مەدرید چاوی کەوتبێت بە لیڤی خاوەنی تۆتنهام لەسەر فرۆشتنی گاریس بەیل. تەئکیدیشی کردەوە کە قسەی لەگەڵ ئیدارەو راهێنەری ریاڵ مەدرید کردوەو دەزانن کە گاریس بەیل بەشێکی گرنگی یانەکەیە. بەڕێوەبەری کارەکانی بەیل ئاشکراشیکرد کە دوو ساڵ و نیوی تر پاش کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی یاریزانە وێڵزییەکە لەگەڵ ریاڵ مەدرید، بڕیار لەسەر داهاتوو دەدەن.