ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لەمیانی یارییەکانی هەفتەی 23ی خولی ئیتاڵیا و لە یاریی لوتکەو دێربیدا یانەی ئینتەرمیلان میوانداری یانەی ئەی سی میلانی هاوشاری خۆی کرد.

هەرچەندە ئەی سی میلان تایمی یەکەم بەدوو گۆڵی ریبیچ و زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ پێشکەوت.

بەڵام ئینتەرمیلان تایمی دووەم ئاستێکی نمونەیی پێشکەش کرد و توانی چوار گۆڵ لەسەر یەک تۆماربکات.

چوار گۆڵەکەی ئینتەر برۆزۆڤیچ و فیچینزۆ و دی فری و لۆکاکۆ تۆماریانکرد.

بەو بردنەوەیە ئینتەرمیلان کۆی خاڵەکانی بۆ 54 خاڵ بەرزکردەوەوسودی لە شکستی یۆڤانتۆس وەرگرت و بەجیاوازی گۆڵ پێشەنگی ریزبەندی وەرگرتەوە و یوڤیش بەهەمان خاڵ دووەمەو لازیۆش بە 53 خاڵ سێیەمە.