ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لە هەفتە ٢٣ ی خولی ئیسپانیا، یانەی ڕیال مەدرید لە دەرەوەی یاریگای خۆی بوە میوانی یانەی ئۆساسۆنا.

هەرچەندە یانەی ئۆساسۆنا لە خولەکی ١٤ لە ڕێی ئۆنای گارسیا گۆڵی پێشکەوتنیان تۆمار کرد بەلام یاریزانانی ڕیال مەدرید چوار گۆڵیان تۆمار کرد لەلایەن یاریزانان ئیسکۆ و ڕامۆس و فاسکێز و یۆڤیچ لە خولەکەکانی ٣٣ و ٣٨ و ٨٤ و ٩٢،یاریەکەش بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە سوودی ڕیال مەدرید کۆتایی هات.

بەم ئەنجامە،ڕیال مەدرید بە کۆکردنەوەی ٥٢ خاڵ لە پێشەنگی ڕیزبەندی خولی ئیسپانیا دەبینرێت، ئۆساسۆناش بە ٢٨ خاڵ لە پلەی دوانزەدایە.