ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لە قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی فەڕەنسا،یانەی پاریس سانجێرمان لەدەرەوەی یاریگای خۆی بوە میوانی یانەی دیگۆن.

پاریس سانجێرمان بە ئەنجامێکی گەورە و بە شەش گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بردنەوەی بەسەر دیگۆن بەدەسهێنا، گۆڵەکانی پاریس سارابیا دوو گۆڵ و مباپێ و تیاگۆ سیلڤا و (لوتوا و کۆلیبالی) بە هەڵە لە خۆیان تۆماریان کرد، تاکە گۆڵەکەی دیگۆن مونیر شوەیعەر تۆماری کرد.

بەم ئەنجامە،پاریس سانجێرمان سەرکەوتنی بۆ قۆناغی پێش کۆتایی بەدەستهێنا و فینۆنیش ماڵئاوایی کرد.