ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

سایتی گۆڵی جیهانی بڵاویکردووەتەوە، پێشبینی دەکرێت لویس سوارێزی ئۆرۆگوایی لەگەڵ یانەکەی بەشداری لە یارییەکان بکاتەوە پێش ئەوەی کۆتایی بەم وەرزە بێت.

ئەمە لەکاتێکدا دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەری لە ئەژنۆی ڕاستی سوارێزدا بەرشەلۆنە رایگەیاند، هێرشبەرەکەی بۆ چوار مانگ دووردەکەوێتەوە، واتا کۆتایی بەم وەرزەی یاریزانەکە هاتووە.

سایتی گۆڵ ڕوونیکردووەتەوە، وەڵامدانەوەی باشی نەشتەرگەرییەکەی سوارێز بۆ چارەسەرەکان و ڕێکردنی یاریزانەکە بە شێوەیەکی سروشتی، هیوای بە یانە کەتەلۆنیەکە بەخشیوە پێش وادەی پێشبینیکراوی خۆی بگەڕێتەوە بۆ یاریگاکان.