ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 ئەتلەتیكۆ مەدرید سەركەوتنەكانی لیڤەرپوولی راگرت

یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید هەنگاوێکی گرنگی بۆ قۆناخی داهاتوو هاویشت و لە پاڵەوانی وەرزی رابردووی چامپیۆنزلیگی بردەوە.

رۆخی بلانکۆس بە شایستەیی شکستی بە کوڕانی کلۆپ هێنا کە لەم ساڵەدا لەسەرجەم پاڵەوانێتییەکان هیچ یانەیەک نەبووە لێیان بباتەوە، یارییەکەشیان بە ئەنجامی گۆڵێکی بێ وەڵام لێبردەوە.

یاریزانانی سیمیۆنی هەر لەسەرەتاوە دەستپێشخەرییان کرد و گورزێکی کوشندەیان لە لئیڤەرپوول دا، دوای ئەوەی ساول نیگێز گۆڵی پێشکەوتنی بۆ ئاتلێتیکۆ مەدرید تۆمارکرد،، ئیدی بە درێژایی هەردوو گێمی یارییەکە بەرگرییەکی چڕ و تووندیان لە گۆڵەکەیان کرد، لیڤەرپوولیش کۆنترۆڵی یارییەکەی کردبوو، بەڵام بەبێ دروستکردنی مەترسییەکی زۆر لەسەر گۆڵەکەی ئۆبلاک، لە بەرامبەردا سیمیۆنی پشتی بە هێرشی پێچەوانە بەستبوو، چەند هەلێکیشیان لەدەستدا، لە کۆتاییدا بەم تاکە گۆڵە سوور و سپییەکانی مەدرید یارییەکەیان بردەوە و لیڤەرپوولیش لە یاری گەڕانەوەدا دەبێت بە جیاوازی دوو گۆڵ یارییەکە بباتەوە تاوەکو بگاتە قۆناخی هەشت و پێویستی بە ریمۆنتادایەکە بەسەر ئەو بەرگرییە پۆڵایینەی نەوەکانی دیێگۆ.

یاری گەڕانەوەی نێوان لیڤەرپوول و ئاتلێتیکۆ مەدرید لە رۆژی ١١/٣ لە یاریگەی ئانفێڵد رۆد دەبێت.