ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 پێش رووبەڕبوونەوەی یانەی ناپۆلی راهێنەری بەرشەلۆنە چی وت

پێش ڕووبەروبونەوەی یانەی ناپۆلی لە یاری چوونی قۆناغی شانزەی چامپیۆنز لیگا، کیکی ستینی ڕاهێنەری یانەی بەرشەلۆنە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند: ناپۆلی یانەیەکی بەهێزە، ڕووبەروی یانەیەکی بەهێز دەبینەوە و ئەرکمان ئاسان نابێت بۆ بردنەوە و سەرکەوتن بۆ قۆناغی داهاتوو.

سیتین وتی:ناپۆلی خاوەنی ڕاهێنەرێکی نایابی وەک گاتۆسۆیە، وە چەندین یاریزانی ئاست بەرز و نایابی هەیە، وە پلانێکی تایبەت بە خۆیان هەیە لە یاری کردندا.

وتیشی : ئێمە هەموو کات هەوڵ دەدەین باشترین ئاستی خۆمان پێشکەش بکەین، ئەوە بیرکردنەوەی ئێمەیە بەتایبەت بۆ یاریەکەی ناپۆلی و یاری کلاسیکۆش.

سیتین لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەشدا: میسی یاریزانێکی نایابە، ١٥ سالە بەردەوام ئاستێکی بەرزی پێشکەش کردوە کە ئەوەش جیاوازی ئەو دەردەخات، هیچ یاریزانێکم نەبینەوە لە ماوەی ئەو هەموو ساڵەدا ئاستی بە جێگری بمێنێتەوە وەکو میسی.