ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 لە چامپیونزلیگ بەرشەلۆنە بە گۆلێك لەگەڵ ناپۆلی یەكسان بوو

یانەی ناپۆلی لە یاریگەی سان پاولۆ لە باشووری ئیتالیا میوانداری یانەی بارسێلۆنای کرد، ئەم یارییە لە چوارچێوەی رکابەرییەکانی گەڕی چوونی قۆناخی ١٦ـی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا کرا و هەردووتیپ بە گۆڵێک بۆ هەرلایەکیان یەکسانبوون.

لە نیوەی یەکەمدا یانەی ناپۆلی بەرگرییەکی زۆر باشی کرد و بە هێرشی پێچەوانە یارییانکرد، توانیشیان گۆڵێک لە رێگەی درایس مێرتینسەوە تۆماربکەن کە بەو گۆڵە لەگەڵ هامشیکدا بووە گۆڵکەری مێژوویی یانەی ناپۆلی بە ١٢١ گۆڵ.

لە نیوەی دووەمدا و لە خافڵگیرییەکی بەرگریکارانی پارتینۆپێدا، سیمیدۆ خۆی دزییەوە و ئاسیستێکی بۆ گریزمان کرد، ئەویش گۆڵی یەکسانبوونی بۆ بارسێلۆنا تۆمارکرد.

لەم گێمەدا سێرخیۆ بۆسکێتس کارتی زەردی وەرگرت و لە یاری گەڕانەوە یاری ناکات، هەروەها ئارتورۆ ڤیدالیش کارتی سووری وەرگرت و ئەویش دادەبڕێت، ئەمە جگە لەوەی مێرتینس و پیکێ بەهۆی پێکانەوە یاریگەیان جێهێشت.

یاری گەڕانەوەی نێوانیان لە رۆژی ١٨/٣ لە یاریگەی کامپ نو دەکرێت، بارسا پێویستی بە بردنەوە یان بەرامبەربوون بەبێ گۆڵە بۆ ئەوەی بگاتە قۆناخی داهاتوو، ناپۆلیش دەبێت بیباتەوە یان بە زیاتر لە گۆڵێک یەکسان بێت.