ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 لیڤاندۆڤسكی تووشی پێكان هات

پێگەی فەرمی یانەی بایرن ئاشکرایکرد، لیڤاندۆڤیسکی لە یارییەکەی چێلسی توشی پێکان و بەرکەوتنێکی بەهێز بوە.

ئاشکراشیان کردوە کە بەهۆی ئەو پێکانەوە ئەگەر زۆرە لیڤاندۆڤیسکی چوار هەفتە لە یاریکردن دوربکەوێتەوە.

بەوەش هەلی بەشداریکردنی لیڤا لە یاریی گەرانەوەی قۆناغی شانزەی چامپیۆنز لیگ بەرامبەر چێلسی لە ئالیانز ئارینا کەمە.

لە یەکەم یاریدا بایرن بە سێ گۆلی بی بەرامبەر لە دەرەوەی یاریگای خۆی بردنەوەی بەدەستهێناو لیڤاندۆڤیسکیش گۆڵی سێیەمی تۆمارکرد.