ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 ماریا شاراپۆڤا بە یەكجاری وازی لە یاری هێنا

ماریا شاراپۆڤای ڕوسی لە گۆڤاری ڤانیتی فێری ئەمریکیدا نوسیویەتی، واز لە یاریکردن دەهێنێت لەسەر ئاستی پیشەگەری، کە ئێستا تەمەنی ٣٢ ساڵە.

شاراپۆڤا دەڵێت "ژیانی خۆمم بە تێنس بەخشی، تێنسیش ژیانی پێ بەخشیم، هەموو ڕۆژێک ئەم یارییە لەدەستدەدەم".

هێشتا یەکێتی تێنسی سەر زەوی ڕوسیا هیچ لێدوانێکی لەسەر وازهێنانەکەی شاراپۆڤا نەداوە، کە ماوەیەکی زۆر لە پێشەنگی ڕیزبەندی باشترین کچە یاریزانانی تێنسی سەر زەوی جیهاندا بوو، پێنج جاریش نازناوی چوار پاڵەوانێتییە گەورەکەی گراند سلامی بەدەستهێناوە.