ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لە لێدوانێکی ڕۆژنامەنوسیدا دوای بردنەوەکەی بەرامبەر بەرشەلۆنە لە خولی ئیسپانیا، سێرجیۆ ڕامۆسی کاپتنی ڕیاڵ مەدرید وەڵامی جیرارد پیکێی بەرگریکاری بەرشەلۆنەی دایەوە، کە دوای کلاسیکۆ وتبووی خراپترین ئاستی ڕیاڵ مەدریدی بینیوە لە تایمی یەکەمی کلاسیکۆدا لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ.

لە وەڵامدا ڕامۆس دەڵێت "ڕێز لە بۆچوونی هەموو کەسێک دەگرم، بەڵام باشترین شت بردنەوەی هەموو یارییەکانی کلاسیکۆیە و گرنگترین شتیش وەرگرتەوەی پێشەنگی ڕیزبەندی لالیگایە".

ڕامۆس ئاماژە بەوە دەکات، سەرکەوتووبوون لە بەدەستهێنانی ئامانجەکەیان و دەڵێت "گەر یارییەکەمان بدۆڕاندایە بە جیاوازی پێنج خاڵ لە بەرشەلۆنە دووردەکەوتینەوە، ئێستاش هەتا کۆتایی تێدەکۆشین".

ڕامۆس پێیوایە گەڕانەوەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بۆ بینینی هاوکارەکانی پێشووی لە ڕیاڵ مەدرید لە یاری کلاسیکۆدا جێگەی خۆشبەختییە و ستایشی ڤینیسیۆس جۆنیۆریش دەکات و بە یاریزانێکی چاونەترس ناوی دەبات.