ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 پاڵەواوتنەكانی مۆندیال و جامی ئاسیا راگیرا

یەکێتی تۆپی پێی جیهان ڕایگەیاند، دوای گفتوگۆکردن لەگەڵ یەکێتییە ناوخۆییەکانی تۆپی پێی لە ئاسیا، بڕیاریانداوە یارییەکانی پاڵاوتنی مۆندیالی ٢٠٢٢ی قەتەر و جامی ئاسیای ٢٠٢٣ی چین لە مانگەکانی مارس و حوزەیرانی داهاتوودا دوابخەن.

ئەحمەد عەباسی ڕاسپێدراوی کارگێڕی یەکێتی تۆپی پێی عێراق ئاشکرایکرد، لە فیفاوە ڕاگەیەندراوەکەیان لەسەر دواخستنی پاڵاوتنەکان بەدەستگەیشتووە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، دوای ئەوەی باری نائاسایی لە هۆنگ کۆنگ ڕاگەیەندرا و ڤایرۆسەکەش بەخێرایی لە وڵاتانی ئاسیادا بڵاودەبێتەوە.

فیفا ئاماژەی بەوە ش کردووە، لەگەڵ یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی ڤایرۆسەکە دەکەن و دواتر بڕیار لەسەر خشتەی یارییەکان دەدەن، کە ئەمەش لە پێناو سەلامەتی هەموو لایەک دەکەن