ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

راپۆرتی رۆژنامەكانی ئینگلتەرا ئاشكرایان كردوە كە هەردو یانەی بایرن میونشن و ئارسناڵی ئینگلیزی لە كێبركێی توندان لە پێناو ئەوەی تۆماس بارتی بەرەو ریزەكانی یانەكەیان بگوازنەوە.

رۆژنامەی زە سەنی بریتانی لە هەواڵێكیدا ئاشكرایكردوە، كە هەردو یانەی بایۆن میونشن و ئارسناڵ لە ئێستادا كێبركێی توند دەكەن بۆ ئەوەی ئەو یاریزانە بەرەو ریزەكانیان بگوازنەوە.

هەمان سەرچاوە ئەوەشی ئاشكراكردوە كە بەهای شكاندنی گرێبەستی ئەو یاریزانە 44 ملیۆن یۆرۆیە و هەر یانەیەك هەوڵی گواستنەوەی ئەو یاریزانە بدات، پێویستە لەسەری ئەو بڕە پارەیە بداتە ئەتلەتیكۆ و ئامادەش نین بە بڕێكی كەمتر لەو پارەیە دەستبەرداری تواناكانی بارتی ببن.

ئەو یاریزانە ئەمرۆ لە ستۆری تایبەتی خۆی وێنەیەكی داناوە كە زۆرێك لە رۆژنامەكان باس لەوە دەكەن دانانی ئەو وێنەیە مانای رۆیشتنی ئەو یاریزانەیە لە یانەكەی.