ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

راپۆرتی رۆژنامەكانی ئیسپانیا تۆمەتێكی مەترسیدار دەخەنە پاڵ كریستیانۆ رۆناڵدۆ و تۆمەتباری دەكەن بەوەی كە هەواڵەكانی یانەكەی دزە پێدەكات.

پێگەی ئاوك دیاریۆی ئیسپانی ئاشكرایكردوە كە لە ئیتاڵیا و بە تایبەت یانەی یۆڤانتۆس، كریستیانۆ رۆناڵدۆ تۆمەتبار دەكرێت كە دزە بە زانیارییە نهێنیەكانی یانەكەی دەكات و دەزگا ڕاگەیاندنەكان لە هەواڵەكانی یانەكەی ئاگادار دەكاتەوە.

هەمان سەرچاوە ئەوەشی ئاشكرا كردوە، كە بڵاوبونەوەی هەواڵی توشبونەوەی پاڵو دیبالا بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، بەهۆی رۆناڵدۆوە بوە و ئەو یاریزانە دزەی بەو زانیارییە كردوە و داوێتیە پرۆگرامی ئێل چیرینگیتۆی ئیسپانی، هۆكاری ئەم كارەی رۆناڵدۆش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە ئەو یاریزانە دیەوێت بە بیانوی هەبونی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە نێو یاریزانانی یانەكەیدا نەگەڕێتەوە بۆ ئیتاڵیا.

دوێنێ لە هەواڵێكیدا پرۆگرامی بەناوبانگی ئێل چێرینگیتۆی ئیسپانی ئاشكرایكرد كە جارێكی دیكە پشكنین بۆ دیبالا ئەنجامدراوە و دەركەوتوە كە ئەو یاریزانە هێشتا هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنایە و پشكنینەكەی پۆزەتیڤ بوە.