ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

فیفا لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا لەسەر ماڵپەری فەرمی خۆی رایگەیاند، دوای دەستپێکردنەوەی رکابەرییەکانی تۆپی پێ لە جیهاندا کە بەهۆی کۆرۆناوە راگیراون ئەنجووومەنی فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان (IFAB) رازییە بەوەی گۆڕانکاری لە یاساکاندا بکات، ئەمەش بۆ هاوکاریکردنی یاریزانەکان.

لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بۆ ئەوەکراوە (IFAB) رەزامەندیی لەسەر داواکارییەکەی فیفا بۆ ئەنجامدانی پێنج گۆڕانکاری لە یارییەکاندا، لە جێگەی سێ گۆڕانکاری پێشانداوە.

بەهۆی ئەوەی کۆتاییهاتنی خولەکان لە جیهاندا دوادەکەوێت، چاوەڕواندەکرێت لە ئەگەر دەستپێکردنەوەی یارییەکان هەر سێ رۆژ جارێک یاریی بکرێت، بۆیە یانەکان داوای ئەوەیانکرد کە ژمارەی گۆڕانکارییەکان زیادبکرێت، ئەمەش لەپێناو ئەوەی کە ئەو پاڵەپەستۆیەی لەسەر یاریزانان دروستدەبێت کەمبکرێتەوە.

بەپێی بەیاننامەی فیفا، ئەوان داوای ئەوەیان کردووە رێگە بە شەش گۆڕانکاری بدرێت، بەڵام گۆڕانکاری شەشەم لەو کاتەدا رێگەی پێدەدرێت کە دوو یانە یارییەکەیان بچێتە کاتی زیادکراو، ئەو یارییانەی لە کاتی ئاساییشدا تەواودەبن 5 گۆڕانکارییان تێدا دەکرێت