دوای دەستپێكردنەوەی بۆندسلیگا، لە یاری نێوان دۆرتمۆندو شالكە، كە جیاواز لە هەموو یاریییەكان بەهۆی مەترسی كۆرۆناوە رێگە بەهاندەران نەدرا بێنە ناو یاریگاكان، بەڵام لە دەرەوەی یاریگا بە دروستكردنی شاشەیەكی گەورەی سینەمائی لە گۆڕەپانێكی گەورەدا پەخش كرا، بەشێك لە هاندەران كە لەنێو ئۆتۆمبێلەكەی خۆیان سەیری یارییەكەیان دەكردو بە هۆڕن لێدان هانی یانەكانیان دەدا، ئەمە یەكێك بوو لە دیمە سەرنج راكێش و جوانەكانی دونیای وەرزشی، شایانی باسە لەم یارییە یانەی دۆرتمۆند ئاستێكی باشی نیشانداو توانی بە چوارگۆڵی خاوێن لە ركابەرەكەی یانەی شالكە بباتەوە.