ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بۆ گەڕانەوەی چێژی ڕاستەقینە بۆ یارییەكانی لالیگای ئیسپانیا و بۆ كەمكردنەوەی زیانە داراییەكانی یانەكان دەستەی لالیگا پلانێكی تازەی داڕشتووە بۆ ئەوەی هاندەران قۆناغ بە قۆناغ بتوانن لە نێو یاریگا ئامادەی یارییەكان ببنەوە.

بەگوێرەی (كادینا كۆپی) دەستەی لالیگای ئیسپانیا بەنیازە ئەو پلانە ئەمساڵ دوای تەواو بوونی ئەم وەرزە لە یارییەكانی وەرزی داهاتوو پەیڕەوی بكات ئەویش بە شێوەیەك كە لە سەرەتادا تەنها 30% یاریگا پڕ بكرێت دواتر پاش ماوەی چەند هەفتەیەك ڕێژەی ئامادەبوونی هاندەران بۆ 50% بەرزبكرێتەوە دواتریش لە مانگی یەكی ساڵی 2021 هاندەران بەشێوەیەكی تەواو 100% ئامادەی یارییەكان ببنەوە، بەڵام پڕۆژەكە پێویستی بە ڕەزامەندی حكومەتی ئیسپانیا دەبێت.

لە لایەكی دیكەوە دەستەی لالیگا ئاشكرای كردووە كە یارییەكان ڕۆژانە بەڕێوە دەچێت و لە رۆژانی هەینی و شەممە و یەكشەممە و دوو شەممە گەڕێك بەڕێوە دەچێت و لە سێ شەممە و چوارشممەو پێنج شەممەش گەڕێكی دیكە ئەنجام دەدرێت واتە هەفتانە هەر یانەیەك دوو یاری ئەنجام دەدات.