ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

فیدریكۆ ڤالڤیردی ئەستێرەی یانەی ریال مەدرید دڵنیایە كە یانەكەی لە یاریی گەڕانەوەی چامپیۆنزلیگ هەموو شتێك دژی مانچێستەر سیتی پێچەوانە دەكاتەوە و دەتوانێ بەسەر پشتی ئەو یانە ئینگلیزییە بۆ قۆناخی چارەگی كۆتایی سەربكەوێت، دوای ئەوەی لەنێو سانتیاگۆ بێرنابیۆ، یانەی مانچێستەر سیتی بە ئەنجامی 2-1 بەسەر ریال مەدرید سەركەوت.

لە دیمانەیەكی تەلەڤزیۆنی ڤالڤێردی دەڵیت: "شكستەكەمان بەرامبەر مان سیتی، هانی تیپەكەمان دەدات، بە ئیرادەیەكی بەرزەوە بجەنگێ لە یاریی گەڕانەوە، لەپێناو گۆڕینی بارودۆخمان، تاوەكو ئێمە سەركەوین بۆ قۆناخی داهاتوو. گەشبینم بە توانای هاوڕێكانم كە دەتوانین ئەو كارە سەختە ئەنجام بدەین".

هەروەها گوتی: "ناكرێت تیپەكەمان دەستبەرداری ئەو نازناوانە بێت كە لەپێناویدا جەنگاوە و دەجەنگێت، هێشتا هیوای مانەوەمان لە چامپیۆنزلیگ لەدەست نەداوە، یانەكەی ئێمەش هەمیشە هەوڵ بۆ بەدەستهێنانی هەموو نازناوەكان دەدات".

سەبارەت بە تەواوكردنی یارییەكانی لالیگا. ئەستێرەكەی هەڵبژاردەی ئۆرەگوای دەڵیت: "پێویستە لەسەر راهێنان بەردەوام بین، بۆ ئەوەی لە یارییەكانی ئەم وەرزە زۆر بەباشی ئامادەبین، گەشبینیشم كە دەتوانین نازناوی لالیگا بەدەستبهێنین".

هەروەها زیاتر گوتی: "بەپەرۆشم بۆ ئەوەی جارێكی دیكە درێسی ریال مەدرید بپۆشم، ئێمە بۆ ئەوە لێرەین، تاوەكو لەپێناو ئامانجەكانمان تێبكۆشین، بۆ ئەوەی ببینە پاڵەوان".

لە كۆتایی قسەكانیدا ناوەڕاستكارەكەی ریال دەڵێت: "ئێمە دەمێكە گفتوگۆی هاوڕێیانە و پێكەوەیمان لەدەستداوە، ئێستا بەشێوەیەكی ئاسایی مەشقوڕاهێنان دەكەین، دەشتوانین هەنگاو بۆ قۆناخی داهاتوو بنێن، بۆ ئەوەی بەبێ هیچ گرفتێك یارییەكان دەستپێبكەینەوە".