ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

تا دێت شاڵاوی تووڕەیی كرواتییەكان لە دژی نۆڤاك جۆكۆڤیچی تێنسزانی سربی زیاد دەبێت و كار گەیشتووەتە ئەوەی لەسەر دیوارەكان دروشمی هیوای مردنی بۆ بخوازن.

هۆكاری تووڕەبوونی كرواتییەكان لە جۆكۆڤیچ ئەو پاڵەوانێتییە خێرخوازییەی تێنس بوو كە جۆكۆڤیچ لە شاری زاداری كرواتی رێكیخست و بووە هۆكاری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەنێو یاریزان و هاندەرانی بەشداربوودا.

ئەگەرچی خاوەنی پلەی یەكەمی ریزبەندی باشترین تێنسزانانی جیهان، چەندین جار داوای لێبوردنی كردووە، بەڵام كرواتییەكان زۆر تووڕەن بەهۆی ئەوەی تا دێت ژمارەی تووشبووان بەهۆی ئەو پاڵەوانێتییەوە زیاد دەكات.

ئاستی رق و تووڕەیی كرواتییەكان، بەتایبەتیش خەڵكی شاری زادار لە بەرامبەر جۆكۆڤیچ گەیشتووەتە راددەیەك كە هیوا دەخوازن تێنسزانە سربییەكە بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بمرێت. 

خەڵكی شاری زادار لەسەر دیواری باڵەخانە و خانووەكانیان نزای خراپیان بۆ جۆكۆڤیچ نووسیوە، كە لەسەریان نووسیوە "هیوادارین جۆكۆڤیج بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بمریت". نا.

شایانی باسە پێشتر نۆڤاك جۆكۆڤیچیش تووشبوونی خۆی و هاوژینەكەیشی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا راگەیاندووە.