ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

رۆژنامەی ماركای ئیسپانیا ئاشكرای كردووە لە دوای یەكسانبوونەكەی یانەی بەرشەلۆنە لەگەڵا یانەی سەلتافیگۆ، لە ژووری جلگۆڕین لە نێوان یاریزانەكان و كیكی سێتیێنی راهێنەر بووەتە شەڕ و گرژی.

رۆژنامەكە زانیاری ئەوەی لە ژووری جلگۆڕینی یاریزانانی بەرشەلۆنە دەستكەوتووە كە یاریزانانی بلوگرانا ئامادەنین هەندێك رێنمایی و پلانی كیكی سێتیێنی راهێنەر جێبەجێ بكەن.

سەرچاوەكە ئەوەشی نووسیووە كە راهێنەر پشتگیری یاریزانەكانی لەدەستداوە و هیچ یاریزانێك متمانەی پێی نەماوە، پێیانوایە لەگەڵ كیكی راهێنەر ناتوانن هیچ نازناوێك ببەنەوە.

لەوەتەی كیكی بووەتە راهێنەری بارسێلۆنا دۆخی یانەكە تادێت بەرەو ناجێگری دەڕوات، دوو هەفتە لەمەوبەر لیۆنێل مێسی كاپتنی بەرشەلۆنە رایگەیاند پێویستە پلانی تیپەكە بگۆڕدرێت ئەگەرنا ناتوانن بەم ئاستە چامپیۆنزلیگ ببەنەوە.

یانەی بەرشەلۆنە ئەم وەرزە لە جامی شا دوورخرایەوە، لە لالیگاش دۆخی لە مەترسیدایە و ئەگەر ریال مەدرید ئەو 6 یارییە بباتەوە بەبێ ئاوڕدانەوە لە دۆخی بەرشەلۆنە كە ئێستا بە دوو خاڵا زیاتر لە پێشەنگدایە دەبێتە پاڵەوان.