ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

میرالیم پیانیچ، یاریزانی بۆسنیایی یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵیا كە بریارە وەرزی داهاتوو پەیوەندی بە بەرشەلۆنەوە بكات، پێشتر چەند جارێك رایگەیاندووە هاندەری یانەی ریال مەدریدە و خەون بە یاریكردن بۆ ئەو یانەیە دەبینێت.

رۆژنامەی وەرزشی ماركای ئیسپانیا چەند لێدوانێكی ئەو یاریزانەی ساخ كردووتەوە، ئەو كاتەی لە ساڵی 2009 لە ریزەكانی یانەی ئۆڵمپیك لیۆنی فەڕەنسا یاریی دەكرد، لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ئەو رۆژنامەیە رایگەیاندووە خەون بەوە دەبینێت درێسی ریال مەدرید بپۆشێ‌‌و یاریی بۆ ئەو یانەیە بكات، كاتێك كە پەیوەندی بە یانەی رۆمای ئیتاڵیشەوە كرد هەمان قسەی كردووە و گوتوویەتی كە لە منداڵیەوە هاندەری یانەی شاهانە بووە.