ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

بەگوێرەی راپرسییەكی رۆژنامەی ماركای ئیسپانی كەریم بێنزێما هێرشبەری یانەی شاهانە بە باشترین یاریزانی ئەم وەرزەی لالیگا دەستنیشانكرا و بەپێش لیۆنێل میسی كەوتەوە.

هەر بەگوێرەی راپرسییەكەی ماركای ئیسپانی كەریم بەنزیما رێژەی %36ی دەنگەكانی مسۆگەركردووە‌و هەروەها رێژەی %32ی دەنگدەرانیش دەنگیان بە لیۆنێل مێسی داوە، كە ئەم وەرزە بۆ میسی زۆر سەخت بوو ئەگەرچی یەكێك بوو لە باشترین یاریزانەكانی بەرشەلۆنە‌و هۆكاری یەكلاكردنەوە‌و سەركەوتنی بەرشەلۆنە بووە لە چەندین یاریدا، هەروەها خاوەنی 25 گۆڵ‌و 21 گۆڵیشی بۆ هاوڕێكانی دروست كردووە، لە بەرامبەردا بێنزیماش 21 گۆڵی كردووە.

میسی لەم وەرزەی لالیگا بۆ جاری حەوتەم لە مێژووی لالیگا خەڵاتی پیچیچی تایبەت بە گۆڵكاری لالیگا بەدەستهێنا.