ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لیۆنێل میسی سەركردەی یانەی بلوگرانای ئیسپانی، دوایی ئەوەی بەفەرمی مانەوەی خۆی لە بەرشەلۆنە راگەیاند، ئێستا رێگری هەیە لەبەردەم گەڕانەوەی بۆ راهێنانە بە كۆمەڵەكانی بارسا.

چاڤی لیمۆنس، رۆژنامەنووسی ئیسپانی بڵاویكردووەتەوە، میسی بەپێی پرۆتۆكۆڵی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا، ناتوانێت بەشداری راهێنانە بە كۆمەڵەكانی بەرشەلۆنە بكات، بەڵكو پێویستە بەهەمان شێوەی فلیپ كۆتینهۆ، سەرەتا راهێنانەكانی بە شێوەی تاكە كەسی ئەنجامبدات.

راهێنانەكانی بەرشەلۆنە دەمێكە دەستیان پێكردووەتەوە و تاوەكو ئێستاش میسی پەیوەندی بە یانەكەی نەكردووەتەوە، ئیدارەی یانەكەش رایگەیاندووە كە سزای لیۆ نادەن لەسەر پەیوەندی نەكردنی بە راهێنانەكان، چونكە سەرەتای ئەو وەرزە لیۆ كەمێك كێشەی لەگەلأ یانەكە هەبووە.