ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

لە پاڵەوانێتی ئەمریكای كراوە، جۆكۆڤیچ لە سێتی یەكەم لەوكاتەی بە ئەنجامی 6-5 لەپێشەوە بوو، تۆپێكی لە ناوبژیوانێكی هێل گرت و بەگوێرەی یاسای یارییەكە لە پاڵەوانێتییەكە كرایە دەرەوە و لە یارییەكە بە دۆڕاو هەژماركرا.

جۆكۆڤیچ لە یاریی بەرامبەر كارینۆ بوستا لە قۆناخی 16ی پاڵەوانێتییەكە كاتێك سێرڤێكی لەدەست دا، لە تووڕەیی تۆپەكەی هاویشت و تۆپەكە بەر ناوبژیوانێكی هێل كەوت، لەگەلأ ئەوەی جۆكۆڤیچ چەندین جار داوای لێبوردنی لە ناوبژیوانەكە كرت كە مەبەستی نەبووە تۆپەكەی تێبگرێت، بەڵام بەهۆی هەبوونی یاسای خورەوشتی باش لە یارییەكە دەركرا.