ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

وێرای ئەوەی بە گرێبەستێكی گەورە كە سەرووی 100 ملیۆن یۆرۆ بوو پەیوەندی بە ریال مەدرید كردبوو، بەڵام وادیارە ئیدین هازارد تا ئەو ساتەش نەیتوانیوە نەهاندەران و نە بەرپرسانی یانەكەی بە ئاستی خۆی ڕازی بكات.

بەرنامەی ئیل چێرنجیتۆی تەلەفزیۆن ئیسپانیا بڵاویكردوەتەوە كە لەگەڵ دەستپێكی خۆئامادەكارییەكانی وەرزی تازەش كەس هەست بە سەرگەرمی و جۆش و خرۆشی یاریزانە بەلجیكییەكە ناكرێت و هیچ بەو یاریزانە ناچێت كە لە چێلسی بە گەورەترین گرێبەست لەمێژووی ڕیال مەدرید پەیوەندی بە یانەكە كردوە، پێشكەشكاری بەرنامەكە دەڵێت ” پێویستە زێدانی ڕاهێنەر قسە لەگەڵ هازارد بكات و پێی بڵێت كە ئێرە ریال مەدریدە و پێویستە ئەو هەلە مێژووییە لە كیس خۆی نەدات و هەوڵ بدات بە باشترین شێوە دەركەوێت و كارەكان كەمێك بە بایەخ وەربگرێت.

جێی ئاماژە پێكردنە، ڕیال مەدرید بۆ ئەوە گرێبەستی لەگەڵ هازارد كردبوو تا بتوانێ تا ڕادەیەك شوێنی كریستیانۆ رۆنالدۆ پڕ بكاتەوە، بەڵام لە وەرزی پارساڵ هازارد نەیتوانی بەهۆی پێكان و خراپی ئاستی دڵی هاندەرانی ڕیال مەدرید ڕازی بكات، بەڵام تا ئەو ساتەش زێدان متمانەی بە یاریزانەكە ماوە.