ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

پێگەی كواترۆی ئیسپانی ئاشكرای كردووە ریال مەدرید ئامادەیە گارییس بەیڵ بۆ ماوەی وەرزێك بداتە مانچێستەر یونایتد،

بەپێی كواترۆ ریال مەدرید بۆ ماوەی وەرزێك ئامادەیە دەستبەرداری بەیل بێت بەمەرجیك مووچەی ساڵانەی ئەم یاریزانە وێلزیە بدات.

ماوەی دوو وەرزە گاریس بەیل لە گەڵ ریال مەدرید پشتی پێ نابەسترێت، بەڵام بەهۆی مووچەی سالانەكەی ریال مەدرید دەیەوێت ئەم یاریزانە بە خواستن بە یانەیەكی دیكە بدات.

گاریس بەیلی تەمەن 31 ساڵ، لە هاوینی 2013 لە یانەی تۆتێنهام بە بەهای 100 ملیۆن یۆرۆ روویكردە ریال مەدرید، لەگەڵ یانەی شایانە لە كۆی 251 یاری 105 گۆڵ و 68 ئاسیستی كردووە و لە هاوینی 2022 گرێبەستەكەی لەگەڵ یانە مەدریدییەكە كۆتایی دێت.

بە گوێرەی هەمان سەرچاوە، جگە لە بەیل ریال مەدرید بەنیازە ماریانۆ دیازیش بەشێوەی خواستن بە مانچێستەریونایتد بدات.