ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

یانەی یۆڤانتۆس ڕایگەیاند ویستۆن ماكینی توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە و بەو هۆیەشەوە كۆمەڵێك لە تیپەكە كەرەنتینە دەكرێن.

یۆڤانتۆسی ئیتاڵی لە ڕاگەیەندراوێكی فەرمیدا ئاشكرایكرد، لەبەردەوامی پشكنینەكانیان بەپێی پرۆتۆكۆڵەكان، ئەنجامی پشكنینی ویستۆن ماكینی یاریزانی تیپی تۆپی پێی یانەكەی ئەرێنی بووە، واتە توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە.

یۆڤانتۆس ڕوونیكردووەتەوە، هەر بەپێی پرۆتۆكۆڵەكان كۆمەڵەیەك لە تیپەكەیاندا كەرەنتینە دەكرێن، تەنیا ڕێگە بەو كەسانە دەدرێت لە ڕاهێنانی تایبەت بەردەوامبن، كە پشكنینەكەیان نەرێنی بووە، بەڵام ڕێگە نادرێت پەیوەندییان بە دەرەوەی كۆمەڵەكەیانەوە هەبێت.

ئەمە لە كاتێكدایە، پێشتریش كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی هێرشبەری خانمە پیرەكەی ئیتاڵیا لەگەڵ هەڵبژاردەی پورتوگال توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو، لە ئێستاشدا گەڕاوەتەوە بۆ شاری تۆرینۆ بۆ بەسەربردنی ماوەی كەرەنتینەكەی لە ئیتاڵیادا.