ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

دوای گەڕانەوەیان لە یارییەكانی هەڵبژاردەكان، لە پشكنینەكانی ریال مەدرید دەركەوتووە ئەستێرەیەكی یانەكە دووچاری پێكان هاتووە، بەشداری كردنی لە یاریی كلاسیكۆ جێگای گومانە.

مارتن ئۆدیگاردی نەرویجی لە كاتی گەڕانەوەی بۆ ریال مەدرید دەركەوتووە تووشی پێكان هاتووە، لە بەیاننامەی فەرمی یانەكە باس لەوە كراوە لە پشكنینەكان دەركەوتووە، یاریزان مارتن ئۆدیگارد لە ماسولكەكانی قاچی ڕاستی توشی پێكان هاتووە، كاتی گەڕانەوەی دەكەوێتە سەر زوو چاكبوونەوەی لە پێكانەكەی.

ڕۆژنامەنووسی نزیك لە ریال مەدرید خۆسێ لویس سانچێز ئاماژەی بەوە كردووە، ڕۆژی دووشەممە دووبارە پشكنین بۆ ئۆدیگارد ئەنجام دەدرێت دەردەكەوێت چەند ڕۆژ لە یاریگاكان دوور دەكەوێتەوە.

بە هۆی ئەوەی كلاسیكۆ تەنیا 8 ڕۆژی ماوە لە 24ی ئەم مانگە ئەنجام دەدرێت، پێ دەچێت ئۆدیگارد بەشداری كلاسیكۆ نەكات بەهۆی پێكانەوە، چونكە پێكانی ماسولكە لە حەوت ڕۆژ كەمتر نیە ماوەی دووركەوتنەوەی.