ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لە خولی ئینگلتەرا ئیڤەرتۆن و لیڤەرپوڵ دێربی دەكەن و مانچستەر سیتی و ئارسناڵیش یاریی لوتكە.

لەمیانی یارییەكانی هەفتەی پێنجەمی خولی ئینگلتەرا سبەی شەممە چەند یارییەكی بەهێز بەڕێوەدەچن.

كاتژمێر 2 و 30 خولەك یانەی ئیڤەرتۆن لە یاریی لوتكەدا لە یاریگای خۆی میوانداری لیڤەرپوڵ دەكات.

ئیڤەرتۆن تاكە یانەیە لە ئینگلتەرا لە چوار یاریدا چوار بردنەوەی هەبێت و پێشەنگی گرتوەو لیڤەرپوڵیش بە چوار یاریی نۆ خاڵی كۆكردۆتەوە و پێنجەمە.

كاتژمێر 5 ی ئیوارەش چێلسی لە یاریگای خۆی میوانداری ساوسامپتۆن دەكات.

هەرچی یانەی مانچستەر سیتیشە لە یاریگای ئیتیحاد لە كاتژمێر 7 و 30 خولەكی شەودا یاریی لوتكە بەرامبەر ئارسناڵ ئەنجام دەدات.

مانچستەر سیتی بە سێ یاریی چوار خاڵی كۆكردۆتەوەو چواردەیەمەو ئارسناڵیش بە چوار یاریی خاوەنی نۆ خاڵەو چوارەمە.

كاتژمێر 10ی شەویش یانەی مانچستەر یونایتدی شانزەیەم روبەروی یانەی نیوكاسڵی حەوتەم دەبێتەوە.

رۆژی یەك شەممەش چەند یارییەكی تر دەكرێن، بەهێزترینیان كاتژمێر 6 و 30 خولەكی شەو لە نێوان تۆتنهام و وێست هام دەبێت.

لە ئینگلتەرا ئیڤەرتۆن بە 12 خاڵ پێشەنگە، ئەستۆن ڤیلاو لیستەر سیتی و ئارسناڵ و لیڤەرپوڵ بە نۆ خاڵ دوەم تا پێنجەمیان گرتوە.