ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

یانەی یۆڤێنتوسی ئیتاڵیا ئامادەیە لە پێناو گواستنەوەی كلیان مباپی هێرشبەری یانەی پاریس سانجیرمانی فەڕەنسا، كریستیانۆ رۆناڵدۆ بكاتە قوربانی.

رۆژنامەی وەرزشی توتۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئەمڕۆ زانیارییەكی نوێ بڵاوكردووە، ئەویش ئەوەیە كە كارگێری یۆڤێنتوس ئامادەن هاوینی داهاتوو كلیان مباپێ هێرشبەری یانەی پاریس سانجیرمان بەرامبەر 360 ملیۆن پاوەند بگوازنەوە ریزەكانیان و لە پێناو بەدەست هێنانی تواناكانی ئەو یاریزانەش، ئامادەن كریستیانۆ رۆناڵدۆ هێرشبەری پورتوگالی تێهەڵكێشی پرۆسەی گواستنەوەی هێرشبەرە فەرەنسییەكە بكەن.

سەرچاوەكە ئەوەشی بڵاوكردووە ئەستەمە شازادەكان دەستبەرداری یاریزانەكەیان بن و لە بەرامبەردا رۆناڵدۆ بگوازنەوە یانەكەی، كە مووچەی هەفتانەشی گەورەترین كێشە دەبێت بۆ ئەوان.