ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

پێش روبەروبونەوەی خیتافی، رۆناڵد كومانی راهێنەری بەرشەلۆنە بەشداری كۆنفرانسێكی رۆژنامەنوسی كرد.

كومان دوپاتیكردەوە كە میسی بۆ یاریكردن ئامادەیەو ئەو چەند ساڵێك راهاتووە لەسەر ئەوەی زۆر یاریی بكات و بە پێچەوانەوە ئەگەر بەشداری نەكات هیلاك دەبێت.

ئاماژەی بەوەشدا شوێنی یاریكردنی گریزمان بریاری راهێنەر و پێویستە لەسەری رێنماییەكان جێبەجێ بكات.

راهێنەری بەرشەلۆنە ئاشكرایكرد كە شتیگن لە پێكان چاك نەبۆتەوەو بۆ كلاسیكۆ ئامادە نابێت و پێكانی پیانیچیشی بە ئاسان وەسف كرد.

بەدوریشی نەزانی دیست بەسەرەكی بەرامبەر خیتافی یاریی بكات .

 بەشێك لە گوتەكانی كومان

**قسەم لەگەڵ گریزمان كرد، بەتایبەت لەسەر ئاستی و شوێنی یاریكردنی، پێم وت كە من ئەگەڕێم بەدوای ئەوەی باشترین شت بۆ تیپەكەم بكەم

**بە گریزمانم وت شێوەی یاریكردنی لە تیپەكەدا بریاری منەو منیش بەدوای باشترین شت ئەگەرێم بۆ بەرشەلۆنە

** راهێنەر بەرپرسی یەكەمە و دەشمەوێت زۆرترین سود لە یاریزانەكانم وەرگرم

** هەوڵ دەدەم باشترین پێكهاتە بۆ یاریی خیتافی دابنێم، میسی بە ورەیەكی بەرزەوە لە ئەرجەنتین گەڕاوەتەوە، پاش راهێنانەكان بڕیار دەدەین لەسەر ئەوەی كێ سەرەكی بەشداری بكات

**كوالیتی دیمبلی زۆر بەرزە، لە روی جەستەییەوە هەنگاو بە هەنگاو باش دەبێت، من زۆر دڵخۆشم بەوەی دەیبینم كە لە راهێنانەكان دەیكات

**میسی ئامادەیە بۆ یارییەكەی خیتافی، ئەو راهاتووە لەسەر ئەوەی زۆر یاریی بكات، ئەو یاریزانێكی براوەیە و ئەگەر بەشداری نەكات هیلاك ئەبێت، دەیەوێت هەمیشە لەناو یاریگادا بێت

// پیانیچ ئەتوانێت بەرامبەر خیتافی یاریی بكات و پێكانەكەی سوكە

**شتیگن ناتوانێت بەشداری كلاسیكۆ بكات، یارییەكە زووتر لەكاتی گەڕانەوەی دەكرێت و ئێمەش پەلە لە بەشداری كردنی لە هیچ یارییەك ناكەین تا بەتەواوی چاك نەبێتەوە.

**ئەگەر هەیە دیست بەرامبەر خیتافی یاریی بكات، دەشتوانێت لە لای راست و چەپ بەشداری بكات.