ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لە جەولەی شەشەمی خولی نەتەوەكانی ئەوروپای ناسراو بە نەیشن لیگ، ئەمشەو كاتژمێر 45 و 10 خولەكی شەو و لە یاری لوتكەدا، ئیسپانیا لە شاری سیڤیلیە، میوانداری ئەڵمانیا دەكات.

ئیسپانیا، كە بە هەشت خاڵ لە پلەی دووەمی كۆمەڵەكەیدایە، پێویستی بە بردنەوە هەیە بۆ سەركەوتن بۆ قۆناغی پێش كۆتایی خولەكە، بەڵام ئەڵمانیا بە یەكسانبوونیش دەگاتە هەمان قۆناغ، لەبەرئەوەی بە نۆ خاڵ لە پێشەنگی هەمان كۆمەڵەدایە.

لە هەمان كاتدا و لە یارییەكانی تردا، پورتوگال لە دەرەوەی خاكی خۆیدا، دەبێتە میوانی كرواتیا و فەڕەنسا و سویدیش لە پاریس رووبەڕووی یەكدەبنەوە.

فەڕەنسا بووە یەكەم هەڵبژاردە سەركەوتن بۆ قۆناغی پێش كۆتایی خولەكە بەدەستبهێنێت، دوای ئەوەی لە جەولەی پێنجەمدا بە گۆڵێكی بێ بەرامبەر لە پورتوگالی بردەوە.