دوێنێ 17-11-2020 لە كۆتا یاری كۆمەڵەكان لە خولی نەتەوەكانی ئەوروپا، هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بووە میوانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا. لەو یارییەدا ئەڵمانەكان تەنها پێویستیان بە بەرامبەر بوون هەبوو بۆ ئەوەی بە پێشەنگی كۆمەڵەكەیان سەركەون بۆ چوارگۆشەی زێڕینی نەیشن لیگ، بەڵام ئیسپانەكان خۆیان مەڵاس دابوو، هەرزوو بە هێرشكردن دەستیان پێكردو تەنها لە گێمی یەكەمدا سێ گۆڵیان لە باشترین گۆلپارێزی جیهان كرد، لە گێمی دووەمدا راهێنەری مانشافت هەندێ گۆڕانكاری لە شێوازی یاریكردن كرد، بەڵام ئیسپانەكان سووربوون لەسەر ئەوەی ئەنجامی یارییەكە جارێكی تر بگۆڕن، ئەوەبوو لە گێمی دووەمیشدا سێ گۆڵی تریان لێكراو كوڕانی لۆفیش تەنها بەرگرییان دەكرد، بەو دۆڕانە گەورەیە كە لە ماوەی 89 ساڵی رابردوو تووشی ئەو هەڵبژاردەیە نەببوو، ئیسپانەكان توانیان جارێكی تر ئەسپی خۆیان تاودەنو نەهێڵن لە هیچ یارییەكی فەرمیدا ئەڵمانەكان لێیان بباتەوە.
شایانی باسە لە دوای یەكگرتنی هەردوو ئەڵمانیا لە ساڵی 1990، تا ئێستا لەهیچ یارییەكی فەرمیدا ئەڵمانیا نەیتوانیوە لە ئیسپانیا بباتەوە.