ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

هەڵبژاردەی بەرازیل، چوارەم بردنەوەی لەسەریەكی لە پاڵاوتنەكانی گەیشتن بە مۆندیالی 2022ـی قەتەردا بەدەستهێنا و ئەمجارە لە دەرەوەی یاریگەی خۆی لە ئۆرۆگوای بردەوە.

یارییەكە لە یاریگەی سینتیناریۆ لە مۆنتیڤیدیۆی پایتەختی ئۆرۆگوای بەڕێوەچوو، بەرازیل بە ئاستێكی بەرزەوە دەركەوت و بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر یارییەكەی لە بەرژەوەندی خۆی یەكلاییكردەوە.

لە خولەكی 34 ئارسەر لە دەرەوەی ناوچەی سزا گۆڵی یەكەمی لە بەرژەوەندی سامبادا تۆماركرد، بەر لەوەی گێمی یەكەم كۆتاییبێت، ریچارلیسۆن بە ئاسیستێكی گابریێل خیسوس سیلیساوی كردە خاوەنی دوو گۆڵ.

لە گێمی دووەمدا، بەرازیل بەرگریی لەو ئەنجامە كرد و ئیدینسۆن كاڤانی، بە كارتی سوور لە هەڵبژاردەی ئۆرۆگوای كرایە دەرەوە.

بەرازیل چوارەم بردنەوەی لەسەریەكی تۆماركرد و ژمارەی خاڵەكانی لە پێشەنگی هەڵبژاردەكانی ئەمریكای باشوور بووە خاوەنی 12 خاڵ، ئۆرۆگوای لە چوار یارییدا 2 بردنەوە و 2 دۆڕانی هەیە و بە 6 خاڵ لە پلەی پێنجەمە.

تیتی، راهێنەری بەرازیل بەم بردنەوەیە چووە نێو مێژوویەكی گەورە و بووە یەكەم راهێنەری بەرازیل، لە مێژووی رووبەڕووبوونەوەی نێوان هەردوو هەڵبژاردەدا دوو جار لە یاریگەی سینتیناریۆ لە مۆنتیڤیدیۆی پایتەختی ئۆرۆگوای، دوو یاریی لەو هەڵبژاردەیە بباتەوە.