ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لیۆنێل مێسی، ئەستێرە و كاپتنی یانەی بەرشەلۆنە، بێزاریی خۆی لە بەرامبەر بەستنەوەی بەو هەموو كێشەی یانەكەیەوە پێشاندا.

مێسی لە كاتی گەڕانەوەی بۆ بەرشەلۆنە، دوای ئەنجامدانی یارییەكانی پاڵاوتنی مۆندیال و بردنەوەیان لە پیرو بە 2-0 بۆ رۆژنامەڤانان قسەیكرد.

لیۆ لەلێدوانێكدا گوتی، بێزاربووم لەوەی هەمیشە من بە كێشەكانی یانەی بەرشەلۆنەوە دەبەستنەوە، بەبێ ئەوەی ئاماژە بۆ هۆكاری توڕەییەكەی بدات.

لە ماوەی رابردوودا دەنگۆی ئەوە بڵاوكرایەوە، كە مێسی هۆكاری خراپ دەركەوتنی ئانتوان گریزمانە لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە و ئەو رێگە نادات یاریزانەكە بە ئاستێكی بەرزەوە دەربكەوێت.

ئیمانوێل لۆپێز، خاڵی ئانتوان گریزمان لەلێدوانێكدا گوتبووی، دڵنیابوو لەوەی كە ئانتوان گریزمان لە 6 مانگی یەكەمدا لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە سەركەوتوو نابێت، بەڵام پێشبینیی نەدەكرد تاوەكو ساڵێك بەو شێوەیە بێت، بەڵام بە بوونی مێسی دەركەوتنی ئەو بەشێوەیەكی زۆرباش ئاسان نییە.

خاڵی گریزمان دەڵێت، مێسی دەستی لە هەموو شتیكدا هەیە، ئەو ئیمپراتۆر و پاشای بەرشەلۆنەیەو گریزمانی خۆشناوێت، ئەمەش جێگەی نیگەرانییە، یان دەبێت لەگەڵ ئەو بیت یان دژایەتیت دەكات.

لۆپێز ئەوەشی راگەیاندبوو، مێسی لە یاریگەدا زۆرباشە، بەڵام لە دەرەوە سەیر و خراپ، وەرزی رابردوو هیچ تۆپێكی نەدایە گریزمان.