ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لەتازەترین لێدوانیدا، عەلی دایی ئەفسانەی تۆپی پێی ئێرانی باسی نزیكبوونەوەی كریستیانۆ رۆنالدۆی لە شكاندنی ڕیكۆردە مێژوویەكەی خۆی كرد .

لەم بارەیەوە، عەلی دائی كە بەتۆمار كردنی 109 گۆڵی نێودەوڵەتی پێشەنگی گۆڵكارانی جیهانی لەسەر ئاستی هەڵبژاردەكان گرتووە، بە رۆژنامەی (ئەبۆلا)ی پورتوگالی گوت ” بەڕاستی پێتان بڵێم زۆر پێم خۆشە كریستیانۆ بتوانێت ئەو ریكۆردە بشكێنێت، ڕەنگە هەندێك پێیان وا بێت كە من بەو شتە دڵتەنگ دەبم، بە پێچەوانەوە بۆ من شانازی و شەڕەفێكی گەورەیە كە یاریزانێكی لە ئاست و پێگەی كریستیانۆ رۆنالدۆ ئەو ریكۆردە پێوانەیییەی من بشكێنێت، ئەو تەنها یاریزانێك نییە لە نێو باشترینەكانی ئەم سەردەمە بەلكو ئەو لەنێو باشترینەكانی مێژووی تۆپی پێیە، بەراستی ئەو دیاردەیە”.

لەكۆتایی قسەكانیدا عەلی دایی سەبارەت بە كاردانەوەی بەرامبەر ڕۆناڵدۆ كاتێك ڕیكۆردەكەی دەشكێنێت گوتی ” هەر كاتێك رۆناڵدۆ توانی ئەو ڕیكۆردە بشكێنێت ئەوا زۆر بە سادەیی پیرۆزبایی لێ دەكەم، سەرەتا گرنگ ئەوەیە ڕیكۆردەكە بشكێنیت.

جێی ئاماژە پێكردنە، عەلی دایی خاوەن 109 گۆڵی نێودەوڵەتییە لەگەڵ هەڵبژاردەی ئێران، لەكاتێكدا كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە ئێستادا 102 گۆڵی نێودەولەتی تۆمار كردوە و چاوەڕێ دەكرێ بەم زووانە ئەم ڕیكۆردە بشكێنێت.