ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بەر لە یارییە گرنگەكەی رۆژی پێنج شەممەی داهاتوو لە جامی سوپەر بەرامبەر ئاتلەتیك بلباو، زێنەدین زێدانی ڕاهێنەری ڕیال مەدرید هەواڵێكی دڵخۆشكەری لە تاقمی پزیشكانی یانەكە پێگەشیت.

بەگوێرەی ئارانشا رۆدریگێز ڕۆژنامەنووسی نزیك لە یانەی ریال مەدرید هەردوو یاریزان (دانی كارڤەخال و لۆكا یۆڤیچ) لە پێكانەكەیان چاك بوونەتەوە و دەگەڕێنەوە مەشقەكان، بەڵام بابەتی بەشداری كردنیان بەدەست زێدان دەمێنێتەوە، بەهەر شێوەیەك بێت ئامادەبوونی هەردوو یاریزانەكە بۆ یاری كۆتایی ئەگەر ریال مەدرید لە بلباو بباتەوە مسۆگەرە، هەر چەندە زێدان دەتوانێت لە یاری پێنجشەممەش لە گێمی دووەم سوود لە توانای هەردوو یاریزانەكەی وەربگرێت.