ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

كازیوشی میۆرای ژاپۆنی، كە مانگی دووی داهاتوو دەبێت بە ٥٤ ساڵ، لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردەوە گرێبەستەكەی لەگەڵ یۆكۆهاما نویكردووەتەوە، بەمەش دەبێتە بە تەمەنترین یاریزان لە جیهانی تۆپی پێدا.

میۆرا دەڵێت: هەست بە دڵخۆشی دەكەم كە بەم تەمەنە زۆرەوە یاری تۆپی پێ دەكەم لە كاتێكدا جیهان دەناڵێنێت بە هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە.

وتیشی: وەرزێكی تایبەت نابێت بۆ من لە ڕووی ئاستەوە، بەڵام پەرۆشیم بۆ یاریكردن زۆر زیادیكردوە.

میۆرا وەرزی ڕابردوو لەگەڵ یۆكۆهاما بەشداری چوار یاری لە خولی پلە یەكی ژاپۆنیدا كردووە.

میۆرا لە نێوان ساڵانی ١٩٩٠ بۆ ٢٠٠٠ توانیویەتی ٥٥ گۆڵ تۆماربكات بۆ هەڵبژاردەكەی لە ٨٩ یاریدا، بەڵام بانگهێشتی پێكهاتەی هەڵبژاردەی ژاپۆن نەكرایەوە بۆ مۆندیالی ١٩٩٨، بەهۆی خراپی پەیوەندی نێوانیان لەگەڵ ڕاهێنەری ئەوكاتی هەڵبژاردەكە، كە ئەمەش بووە گەورەترین بێ هێوابوونی لە كاروانی وەرزشیدا.