ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

سبەی لە خولی ئیسپانیا، دوو یاری دواخراو ئەنجام دەدرێن و لە گرنگترین یاریشدا ئەتلەتیكۆ مەدرید و سیڤیلیە ڕووبەروی یەك دەبنەوە.

لە یاریەكی دواخراوی هەفتەی یەكەمی خولی ئیسپانیا، ئەمڕۆ سێ شەممە كاتژمێر 11:30ی درەنگانی شەو یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید لە یاریگای میترۆ پۆلیتانۆ میوانداری یانەی سیڤیلیە دەكات.

پێش ئەو یاریە و لە كاتژمێر نۆدا هەردوو یانەی گرانادا و ئۆساسۆنا لە یاریەكی دواخراوی هەفتەی چوارەمدا ڕووبەروی یەك دەبنەوە.

ئەتلەتیكۆ مەدرید بە كۆكردنەوەی بە كۆكردنەوەی ٣٨ خاڵ لە پیشەنگی خولی ئیسپانیدا دەبینرێت هەرچەندە سێ یاری كەمتریشی ئەنجامداوە لە یانەكانی تر، سیڤیلیەش بە ٣٠ خاڵ لە پلەی شەشەمدایە.