ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

خشتە.. سبەینێ تا پێنجشەممە چەند یارییەكی هەفتەی ١٨ی پریمەر لیگ دەكرێن

ئەمڕۆ لە خولی ئینگلتەرا، مانچستەر یونایتد ڕووبەڕووی بێرنلی دەبێتەوە و یارییەكەی چوارشەممەی تۆتنهامیش بەرامبەر ئەستۆن ڤێلا دواخرا.

لە هەفتەی ١٨ی خولی نایابی تۆپی پێی ئینگلتەرا، ئەمڕۆ كاتژمێر 9ی شەو، شیفیڵد یونایتد میوانداری نیوكاسڵ دەكات و كاتژمێر 11:15 خولەكیش، ئیڤەرتۆن دەبێتە میوانی وڵڤرهامپتۆن.

هەر لە كاتژمێر 11:15 خولەكدا و لە یارییەكی دواخراوی هەفتەی یەكەمی خولەكەدا، مانچستەر یونایتد لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا، بەرامبەر بێرنلی یاری دەكات.

چوارشەممەش دوو یاری تر بەڕێوەدەچن، كاتژمێر نۆی شەو لە هەفتەی ١٨ی خولەكەدا، مانچستەر سیتی میوانداری برایتۆن دەكات و لە كاتژمێر 11:15خولەكیشدا، تۆتنهام لە یاریگای خۆیدا، یارییە دواخراوەكەی هەفتەی ١٦ی بەرامبەر فولهام ئەنجام دەدات، ئەمەش پاش ئەوەی یارییەكەی لە هەفتەی ١٨دا بەرامبەر ئەستۆن ڤێلا بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە دواخرا.

پێنجشەممەش كاتژمێر ١١ی شەو لە یارییەكی تری هەفتەی ١٨دا، ئارسناڵ لە یاریگای ئیمارات، میوانداری كریستاڵ پاڵاس دەكات.