ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لە یارییەكی دواخراوی خولی ئیسپانیا، یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید میوانداری یانەی سیڤیلیەی كرد.

ئەتلەتیكۆ بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر بردنەوەی بەسەر سیڤیلیە بەدەستهێنا، گۆڵەكانیش لە خولەكەكانی ۱۷ و ۷٦ كۆریا و ساول تۆماریان كرد .

بەم ئەنجامە، ئەتلەتیكۆ مەدرید خاڵەكانی گەیاندە ٤۱ خاڵ و جیاوازیەكەی لەگەڵ ڕیال مەدریدی دووەم بۆ چوار خاڵ زیاد كرد و سیڤیلیەش بە ۳٠ خاڵ لە پلەی شەشەمدا مایەوە.