ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

خەڵاتە مادییەكانی جامی سوپەری ئیسپانیا ئاشكرا كراو پاڵەوان بڕی دوو ملیۆن یۆرۆ وەك پاداشت وەردەگرێت.

ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بڕی ئەو پاداشتانەی بڵاو كردەوە كە دەدەرێتە یانەكانی بەشدار لەجامی سوپەری ئیسپانیا كە تیایدا یانەكانی بەرشەلۆنە و ڕیاڵ مەدرید و ڕیاڵ سۆسیداد و ئەتلەتیك بیلباو بەشدارن.

ئەو یانەیەی شكست دەهێنێت لەگەیشتن بەیاری كۆتایی بڕی 800 هەزار یۆرۆ وەردەگرێت و یانەی پلەی دووەمیش بڕی 1.4 ملیۆن یۆرۆ وەك پاداشت وەردەگرێت.

هاوكات پاڵەوانی جامی سوپەری ئیسپانیا بڕی دوو ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت.

بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە یارییەكانی جامی سوپەری ئیسپانیا دەست پێبكات كە تیایدا بەرشەلۆنە بەرامبەر ڕیاڵ سۆسیداد یاری دەكات و یانەی ڕیاڵ مەدریدیش پێنج شەممە بەرامبەر ئەتلەتیك بیلباو یاری دەكات.