ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

وابڕیارە ئەمڕۆ چوار شەممە، لە یاریی پێش كۆتایی جامی شای ئیسپانیا، بەرشەلۆنە و ریال سۆسیداد رووبەڕووی یەك ببنەوە، كومانیش یارییكردن و نەكردنی مێسی ئاشكرا كرد.

رۆناڵد كوماد لە پرێس كۆنفڕانسی پێش یاریی یانەكەی دژی ریال سۆسیداد گوتی:” چەند یاریزانێك لە یاریی پێشوو هەستیان بە ئازار دەكرد، لەوانە مێسی، دی یۆنگ و دێست، بەڵام هەر سێ یاریزانەكە بۆ یاریی بەیانی ئامادەن و راهێنانەكانیان بە باشی كردووە”.

ئەمڕۆ كاتژمێر 11ی شەو ریال سۆسیداد و بەرشەلۆنە لە یاریی پێش كۆتایی و بۆ گەیشتن بە فایناڵی سوپەری ئیسپانی رووبەڕووی یەكتر دەبنەوە لە نێو یاریگای ئێل ئاركانخێل لە شاری مەلەگە.